کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی بۆکان بەهۆی هەڵاواردن لە دانی پێکوتە

17:34 - 10 بانەمەڕ 2721

هەندێک لە پیرسۆنێلی کادری تەندروستیی شاری "بۆکان" لە هەمبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسان سەبارەت بە دابیننەکردنی پێکوتە بۆ کادری دەرمان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

پەرستارکان باس لەوە دەکەن لە دۆخی قەیرانیی کۆرۆنادا، بنکەکانی تەندروستی زۆرترین ڕێژەی سەردانی نەخۆشەکانیان لە ڕۆژدا بەنیسبەت نەخۆشخانەکان هەیە، بەڵام لە دوای تێپەڕینی چەند مانگ، هەتا ئێستا پێکوتەمان لێنەدراوە، لەحاڵێکدا شۆفێر و فەرمانبەرانی بەشی ئیداریی نەخۆشاخانە، پێکوتەیان لێدراوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە، بڕیار وابووە، سەرەتا کادری دەرمانی، بەساڵاچوان و کارمەندی شارەوانی پێکوتەیان بۆ دابین بکرێ.

هەتا ئێستا کەمتر لە یەک ملیۆن کەس پیکوتەیان لێدراوە.