کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکاران لە ئێران بەردەوامه

12:42 - 12 گەلاوێژ 2721

لە درێژەی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران، ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ کرێکارانی نێیشکەری حەوت تەپە، بەهۆی نەبوونی وڵام بە داواکارییە یاسایی و حەقدەستەکانییان، هەروەها دەرکردنی هەژمارێک لە هاوکارەکانییان لە شاری "شووش"، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی ڕێگایان بەست و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ماوەیەک لەوەپێش، کرێکارانی بەشی لەنێوبردنی مێمڵیی ئەو شیرکەتە بە فەرمانی بەڕێوەبەریی ئەو بەشە بەبێ هیچ پاساوێک لەسەر کار دەرکران.

لەلایەکی دیکە خاوەنی نانواکان لە شاری "کازرون"، بەهۆی گرانیی ئارد، تێچووی زۆری بەڕێوەبردنی دووکانەکانییان و حەقدەست و دەسکەوتی کەم، ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

بەنیسبەت نەبوونی پێێدانی ماف و بیمەنەکردن؛ کرێکارانی شارەداریی "ئەبوحەمیزە"ی سەر بە شاری "دەشتی ئازادگانـ"ـی ئەحواز، ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها لەپێوەندی بە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان ، لە شاری "مەشهەد"، سەرەڕای گوشاری هێزە ئەمنییەکان بەشێک لە لاوانی ئەو شارە بانگەوازیان کردووە کە خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی بڕژێنە سەر شەقامەکان.