کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵێكی دیکەدا دژی خاک و نەتەوەی بەلووچستان دەیانهەوێ ئەو پارێزگایە بکەن دوو بەش.
وتەبێژی "حیزبی خەڵکی بەلووچستان" ڕایگەیاندووە ئەو سیاسەتەی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی لاوازکردنی کۆمەڵگای بەلووچستانە.
بە مەبەستی مەحکوومکردنی ئەو سیاسەتەی ڕێژیمی ئێران تووفانێكی تویتێریی بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژ: ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی سەرماوەزی ٩٩ (٢٦ی نۆڤامبری ٢٠٢٠ی زایینی)
کات: ٨ بە کاتی ئێران (١٧:٣٠ بە کاتی ئورووپای ناوەندی)
#نه_به_تقسیم_بلوچستان