
نرخی بلیتی ئووتوبووس، شەمەندەفەر، ڕاگواستنی کاڵا و خزمەتگوزاریی کەشتیڕانی لە ئێراندا چەند بەرابەر زیادی کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ستادی ڕێکخستنی بازاڕی ڕێژیم نرخی بلیتی ئووتوبووس ٣٠ لەسەد و شەمەندەفەر ٢٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.
هەروەها کرێی ڕاگواستنی کاڵا ٣٥ لەسەد و خزمەتگوزاری کەشتیڕانی ٤٥ لەسەد لە حاڵی زیادبووندان.
بەپێی پێوەرەکان لە یەک مانگی ڕابردوودا نرخی بلیت و ڕاگواستنی شتومەک و کاڵا و هەروەها خزمەتگوزاری کەشتیڕانی لە ئێراندا لەچاو ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی چەندین بەرابەر زیادی کردووە.
پێشتر کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندبوو، دەبێ خەڵک چاوەڕوانی شەپۆلێکی دیکەی گرانی بن.