
"سیروس ئیبراهیمی" جێگری هاوئاهەنگی بواری ئابووری پارێزگای "لوڕستان" وتوویەتی: "نرخی بێکاری لەو پارێزگایە ١٥.٢ لەسەدە".
بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران کەشوهەوای خۆش و جۆراوجۆر و ٨٠٠ هەزار زەوی وەرزێڕی و بەپێتی هەیە. هەروەها ٢ ملیۆن دارستان و لەوەڕگە و سەرچاوەی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی و ٢هەزار و ٥٠٠ کیلومیتر چۆمی گەورە و دەفرایەتی زۆری لە بواری گەشتیارییەوە هەیە کە دەتوانێت بۆ دەرفەتی کاری کەڵکی لێوەر بگیردرێ.
نرخی بێکاری لە پارێزگای لوڕستان ١٥.٢ لەسەدە و لە ئێران بە گشتی ژێر ١٠ لەسەدە.
ڕێژیمی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا هەمیشە هەوڵی داوە سەرمایە و دارایی گشت نەتەوەکانی ژێر دەسەڵات لە ناوەندی ئێران کۆ بکاتەوە. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە نەتەوەکانید یکە زێدی خۆیان بۆ دابینکردنی ژیان بەرەو شارە ناوەندنشینەکانی ئێران جێ بهێڵن.