کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی تمەن بەردەوامە لە داکشان و نرخی ئەرز و سکەش بەردەوامە لە هەڵکشان

11:16 - 30 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: بەرز و نزم بوونەوەی نرخی ئەرز و سکە لە ئێران بەردەوامە؛ نرخی دۆلار سنووری ٧٢٠٠ تمەنی تێپەڕاند و نرخی سکەش گەیشتە ٢ میلیۆن ٥٢٠ هەزار تمەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادیی ئێراندا بەردەوام لە هەڵکشان و داکشان بوو و ئێوارەی ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان، سنووری ٧٢٠٠ تمەنی تێپەڕاند؛ هەروەها نرخی سکە جارێکی تر لە سنووری ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن تێپەڕی و بە ٢ میلیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن فرۆشرا.

ڕۆژنامەی "اقتصاد" لە ڕاپۆرتێکدا لەمبارەوە ئاماژەی بە لێدوانی چالاکێکی بازاڕی ئەرز داوە و وتوویەتی: لەم ڕۆژانەدا ناتوانی سەبارەت بە نرخێکی سەقامگرتوو قسە بکەیت؛ جاری وا هەیە نرخی دۆلار لە ٧٢٠٠ تمەنیش تێدەپەڕێ و دەگاتە ٧٤٠٠ تمەن، دواتر دادەبەزێ و دووبارە بەرز دەبێتەوە؛ ئەمە نیشانەی ناسەقامگرتوویی بازاڕە کە بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی لێی بەرپرسیارن.