وتەبێژی ئەنجومەنی بەرهەمهێنانی تەگەری ماشین لە ئێران وتوویەتی: "لە ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەرەوە نرخی تەگەری ماشین ٥٠ لەسەد گرانتر دەبێت".
"مستەفا تەنیا" وتەبێژی ئەنجومەنی بەرهەمهێنانی تەگەری ماشین لە ئێران وتوویەتی: "لە کاتێکدا ئێمە دەتوانین بەردەوام بین لە بەرهەمهێنان، یان دەبێ نرخی ماددەی سەرەتایی گران ببێت یان هێزی کار هەرزان ببێت، ئەگەر وا نەکرێت ئەوا دەبێ نرخی بەرهەمەکەمان زۆرتر بکەین".
ناوبراو باسی لەوە کردووە: "چوونەسەرەوەی نرخی تەگەری ماشین بەپێی ڕێککەوتنی هەموو بەرهەمهێنەرانەوە بووە".