کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دۆلارلە بازاڕەکانی ئێراندا بۆ زیاتر لە ٢٧ هەزار تمەن هەڵکشا

18:14 - 31 گەلاوێژ 2721

نرخی یۆرۆ لە بازاڕی ئازادی ئێراندا لە ٣٢ هەزار تمەن تێپەڕی و نرخی دۆلاریش بە هەمان شێوە بۆ زیاتر لە ٢٧ هەزار تمەن هەڵکشا.

ئاڵوگۆڕەکانی وڵاتی ئەفغانستان و دەسەڵات گرتنی تاڵبان لە پەنا ئێران و هەروەها پێوەندیی خراپی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژاوایی لە هۆکارەکانی دابەزینی تمەن بە ئەژمار دێن.

نرخی دۆلار پاییزی ساڵی ڕابردوودا لە ٢٧ هەزار تمەن تێپەڕی و دوای وتووێژەکانی بەرجام دیسانەوە دابەزی.

ئێران و پێنج وڵاتی ئورووپایی لە بەهاری ئەمساڵدا شوش جار لە "ڤییەن" ، بە ئامانجی گەڕانەوەی بەرجام وتووێژیان کرد، بەڵام بە بێ ئەوەیکه بە ئاکامێک بگەن دانیشتنەکانیان هەتا پێکهێنانی دەسەڵاتی "ئیبراهیم ڕەئیسی" ڕاگرت.