کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی دەرمانی "ئامفۆتریسینبی" بۆ جارێکی دیکە بەرز بۆوە

12:04 - 5 خەرمانان 2721

"ئامفۆتریسینبی" کە بۆ نەخۆشیی "کەپەکی ڕەش" کەڵکی لێ وەردەگیرێت، بەهۆی نەبوونی ئەو دەرمانە لە بازاڕی ڕەشدا لە ٣٠٠ هەزار تمەن بە نرخی زیاتر لە ٤ ملیۆن تمەن دەفرۆشترێت.

"محەممەدڕەزا ساڵحی" پسپۆڕی نەخۆشییە چڵکییەکان و "حەیدەر محەممەدی" بەڕێوەبەری گشتیی دەرمانی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان چەند ڕۆژ پێش ڕایانگەیاندبوو کە دەرمانی "کەپەکی ڕەشـ"ـمان نەماوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاربەدەستانی تەندروستیی ڕێژیم لە پارێزگاکانی "تاران، ئەردەبیل، مازەندەران و مەشهەد" ڕایانگەیاندووە بەشێکی زۆر لە نەخۆشانی "کۆرۆنا" تووشی نەخۆشیی "کەپەکی ڕەش" بوونە.

"کەپەکی ڕەش" نەخۆشییەکی زۆر دەگمەن و جێی مەترسییە کە بەدوای پەتای "کۆرۆنا" بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە.