![](/content/upload/1/news/50460_w920.jpg)
نرخی هێلکە کە لە سەرەتای مانگی خەرمانان شانەیەک بە ٤٥ هەزار تمەن بوو، لە ئێستادا بۆ ٥٥ هەتا ٦٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە، بە شێوەیەک کە بەشێک لە خەڵکی ئێران توانای کڕینی هێلکەیان نەماوە.
یەکێک لە هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی هێلکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کێڵگە پلەوەرییەکان ناتوانن خۆراکی دامیی خۆیان دابین بکەن. لە ماوەی ڕابردوودا کەمیی گەنمەشامی و گرانبوونی خۆراکی پێویستی کێڵگە پەلەوەرەییەکان ناڕەزایەتیی بەرهەمهێنەرانی لێ کەوتبووەوە.
بەهۆی گرانبوونی بەردەوامیی نرخی گۆشتی سوور، مریشک و برنج و... خەڵک زیاتر ڕوویان لە کڕینی هێلکە کردووە، بەڵام گرانبوونی لەڕادەبەدەری هێلکە خەڵکی ناچار کردووە کە هێلکەش لەسەر سفەرەکانیان بسڕنەوە.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کە بەردەوام وادەی بێ بنەما دەدەن، توانای کۆنترۆڵکردنی گرانییەکانیان نییە و نرخی هەڵاوسان لە ئێران هەر ڕۆژە و ڕێکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات.