کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی ماشین لە ئێران بەرزبوونەوەدایە

11:58 - 17 رێبەندان 2721

بەپێی لیستەی بڵاوکراوەی شیرکەتی "ئیران خۆدرۆ" نرخی بەرهەمەکانی ئەو شیرکەتە لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە بە شێوەی نێونجی ١.٣ لەسەد بەرز بووەتەوە.  

بەپێی لیستەی بڵاوکراوە، ماشینی "دێنا پلاس تۆربۆ شارژ" نرخەکەی زۆر بەرز بووەتەوە و  ٢.٧ لەسەد بەرزبوونەوە نرخی ماشینەکە گەیشتووەتە ٣٤٥ ملیۆن تمەن، لە حاڵێکدا ئەم جۆرە ماشینە لە بازاڕدا ٤٧٨ ملیۆن تمەن فرۆشراوە.

ماشینی جۆری" تارا" ئوتوماتیکیش لەو مانگەدا لە حاڵێکدا کە نرخەکەی ٤١٥ ملیۆن ڕاگەیەندرابوو بەڵام لە بازاڕی ئازاددا بە ٧١٥ ملیۆن تمەن مامەڵەی پێ کراوە.

پیشەی ماشینسازی لە ئێراندا پیشەیەکی قۆڕغکراوە و تەنیا لە دەستی چەند شیرکەتی سەر بە سپادایە و ئەو شیرکەتانەش تەنیا قازانجی خۆیان بۆ گرینگە.