کوردستان میدیا: لەم ڕۆژانەی دواییدا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و خراپی باری ئابووری، نرخی میوەش ٨٣٪ بەرزبووەتەوە.
بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکیدا گرانبوونی نرخی وردە فرۆشییەکانی ٨ گرووپ لە مادە خۆراکییەکانی ڕاگەیاند، کە لەم ڕاپۆرتەدا نرخی میوە و سەوزیجات ٨٣٪ زیادی کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نرخەکان لە هەفتەی یەکەمی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ـەوە هەتا هەفتەی یەکەمی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بەم چەشنە زیادبوونیان بە خۆیەوە بینیوە:
سێوک ٤٦.٤ لەسەد، برنج ١٠.٥ لەسەد، دانەوێڵە ٢.٦ لەسەد، میوەی تازە ٨٣ لەسەد، سەوزەجات ٢٩.١ لەسەد، گۆشتی سوور ٣٣.٦ لەسەد، گۆشتی مریشک ٣٢.٥ لەسەد، قەند و شەکر ٢١.٩ لەسەد، چای ٢٢.٤ لەسەد و ڕۆنی نەباتی" ١١.١ لەسەد.
ئەم بەرزبوونەوانەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە بێکاری وەک یەکێک لە گرفتەکانی کۆمەڵگەی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرزبوونەوە دایە و لە زۆر حاڵەتدا قەیرانەکانی ئابووری و خۆکوژی و باقی خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی بە دواوە بووە.