کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی میوە لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ گرانتر دەبێت

11:52 - 1 جۆزەردان 2722

نرخی میوە و زۆربەی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک تا دێت گرانتر دەبێت، بە شێوەیەک کە خواردنی زۆربەی میوەکان لە ئێستادا لەلای خەڵک وەکوو خولیا و ئارەزووی لێ هاتووە.

لە ئێستادا کڕینی بڕێکی کەم میوە لە سەد هەزار تمەن کەمتر نییە بۆیە خەڵکی کەمداهات ناچارن بە دانە میوە بکڕن.

زۆربەی هاووڵاتییان لەهەمبەر گرانیی هەموو پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان گلەییان هەیە و دەڵێن ڕۆژ نییە نرخی پێداویستییەکان بەرز نەبێتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی زۆربەی شار و پارێزگاکانی ئێران لەبابەت گرانیی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆیان وەکوو "ڕۆن، هێلکە و مریشک" و گرانیی لەڕادەبەدەر ڕژانە سەر شەقام و بۆ چەندین ڕۆژ ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە بەردەوام بوون.