
لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی درێژەکێشانی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین قەیرانی وزە زیادی کردووە و بەرزبوونەوەی نرخی ئاسن و مێڵگرد لە بازاڕەکانی ئێرانی لێ کەوتووەتەوە.
بە وتەی چالاکانی بازاڕی ئازاد، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەر کیلۆگرەم مێڵگرد لە بازاڕی ئازاددا بە نرخی ١٨ هەزار تا ١٨هەزار و ٨٠٠ تمەن مامەڵەی پێ کراوە.
بێ ئاکامبوونی وتووێژەکانی بەرجام و گرانیی کەرەستەکانی دروستکردنی پۆڵا لە بەرەبەری دەسپێکی وەرزی گەرما، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاسن و مێڵگرد.