کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هێلکە سەرسووڕهێنەر بووە

17:19 - 5 سەرماوەز 2720

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان و ڕاپۆرتە مەیدانییەکان نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی تاراندا زۆر گران بووە و نیگەرانیی لای خەڵک دروست کردووە.

نرخی هەر شانە هێلکە لە هەندێک لە گەڕەکەکانی تاراندا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٥ تا ٣٦ هەزار تمەن کە لە هەندێک لە وردە فرۆشییەکاندا ٢ هەزار تمەن هەرزانتر و لە هەندێک جێگاش دەگاتە ٣٨ هەزار تمەن.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە نرخی هێلکە بەپێی نرخی دیاریکراوی ستادی ڕێکخستنی بازاڕ لە مانگی ڕەزبەردا، بڕیار بووه کە شانەیەک هێلکەی ٣٠ دانەیی بەستەبەندیکراو و ناسنامەدار لانیزۆرەکەی ٣١ هەزار تمەن، شانەی هێلکەی ٢٠ دانەیی ٢٢ هەزار تمەن، شانەی هێلکەی ١٥ دانەیی ١٨ هەزار تمەن، شانەی هێلکەی ٩ دانەیی ١١ هەزار تمەن و شانەی هێلکەی ٦ دانەیی ٧ هەزار تمەن بێت.

ئێستاکە لە بازاڕەکاندا بەهۆی نەبوونی چاوەدێری بەسەر بازاڕدا و سەربەخۆ دیاریکردنی نرخ لە بازاڕەکاندا هەر شوێنێک و بە دڵی خۆی نرخەکان دەگۆڕێت.

ئەم بێ سەروبەرەییە تەنیا گوشاری خستووەتە سەر خەڵک و تەنیا هۆکاری سەرەکیش دەسەڵات و بەرپرسانی پەیوەندیدارن.