کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی هەڵاوسان بەردەوام لە ئێران بەرز دەبێتەوە

11:41 - 2 رەزبەر 2721

بەپێی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران نرخی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ گەیشتووەتە بەرزترین نرخی هەڵاوسانی ساڵانەی تۆمارکراو لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا.

ساڵی ١٣٧٣ نرخی هەڵاوسان لە بازاڕەکانی ئێران و کوردستاندا ٤٩.٥ لەسەد ڕاگەیەندراوە.

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران نرخی هەڵاوسانی بۆ هەر بنەماڵەیەکی ئێرانی ٤٥.٢ لەسەد ڕاگەیاندووە کە بەنیسبەت مانگی ڕابردوو ١ لەسەد بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی ڕێژیم نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی گرووپی کۆی خواردەمەنییەکان لەوانە، دوخانیات و خواردنەوەکان بە هەڵکشانی ١.٥ لەسەدی گەیشتووەتە ٥٨.٤ لەسەد. بەڵام نرخی خاڵ بە خاڵ لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا گەیشتووەته ٤٤.٢ لەسەد، ئەو ژمارەیە ڕێکۆردی نوێی لە مێژووی ئابووریی ڕێژیمی ئێران تۆمار کردووە کە بە بەرزترین ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوو هەژمار دەکرێت.