کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی پەنیر ٣٨ لەسەد بەرز بووەتەوە

18:12 - 14 خەرمانان 2721

بە وتەی "قاسم عەلی حەسەنی"، سەرۆکی کۆفرۆشیی کەرەستە خواردەمەنییەکان، نرخی پەنیر ٣٨ لەسەد بەرز بووەتەوە، هەروەها نرخی سۆیا بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٢٠٠ لەسەد گرانتر بووە.

"حەسەنی"، لەدرێژەدا وتوویەتی: "لەگەڵ ئەوەیکە یەکێک لە خۆراکەکانی ژەمی بەیانیی نزیک بە ٢٥ ملیۆن بنەماڵە پەنیرە، نرخی پەنیری ٤٠٠ گرەمی ١٤ هەزار و ٥٠٠ تمەن بوو، بەڵام لەم دواییانەدا نرخی بۆ ٢٠ هەزار تمەن هەڵکشیوە، واتا ٣٨ لەسەد و کیلۆیەک پەنیری نەپێچراوە بە ٥٠ هەزار تمەنە.

وەرزێڕان گرانیی نرخی خۆراکی مەڕوماڵات بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی پەنیر دەزانن و بەوتەی خۆیان بە مۆڵەتنامەی ڕێکخراوی پشتگیری، نرخی پەنیریان بەرز کردووەتەوە.

هەروەها نرخی پەسندکراوی کیلۆیەک سۆیا لە ئێستادا ٦هەزار و ٨٠٠ تمەنە، بەڵام لە بازاڕدا بە نرخی ٢٢ هەزار تمەن  دەفرۆشرێ، لەحاڵێکدا سۆیا بەهۆی هەرزان بوونی بەنیسبەت گۆشتەوە لە بەرنامەی خۆراکیی چین و توێژە  جۆراوجۆرەکاندا بووەتە جێگرەوەی گۆشت.