کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی گۆشتی مریشک و پشکەکانی بۆ جارێکی دیکە بەرز بووەوە

16:12 - 9 خەزەڵوەر 2721

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی یەک کیلۆ مریشک ٤ هەزار تمەن هەڵکشانی هەبووە و نرخی پشکەکانی مریشکیش هەتا ٥٩ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

ڕێژیم نرخی یەک کیلۆ مریشکی ٣٠ هەزار تمەن پەسەند کردووە، لە حاڵێکدا هاووڵاتییان یەک کیلۆ مریشک لە بازاڕ بە ٣٧ هەزار تمەن دەکڕن. 

سەرەڕای گرانبوونی نرخی مریشک، هاووڵاتییان لەو شوێنانەی کە ڕێژیم بۆ فرۆشتنی مریشکی دابین کردووە مریشکیان دەست ناکەوێت، بەڵکوو دەبێ لە شوێنی دیکە و لە دەڵاڵانی بکڕن.

هەر لەو پەیوەندییەدا هاووڵاتییان پشکەکانی مریشک وەک: "سیکەتۆرە، دڵ و پێڕۆ" بە ڕیز کیلۆیەک بە ٤٩، ٥٩ و ٣٢ هەزار تمەن لە بازاڕ دەکڕن.

کاربەدەستانی ڕێژیم بیانووی جۆراجۆری وەک: "تێچووی زۆری بەرهەمهێنانی مریشک و داخوازیی زۆری خەڵک" بۆ گرانیی مریشک دێننەوە.