کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی كەرەسەی پزیشكی لە ئێران ١٠٠ هەتا ٣٠٠% رووی لە زیاد بوون كردووە

14:27 - 12 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: ئەو گران بوونەی نرخی کەرەسەی پزیشكی كارتێكەری لەسەر چوونە سەری تێچوو و حەقدەستی پزیشكەكان بۆ نەشتەرگەری داناوە.
ئەو چوونە سەری نرخی کەرەسە و حەقدەستەكان وای كردووە كە تێچووی نەشتەرگەرێكی دڵ بگاتە ١٢٠ میلیۆن تمەن و بە نیسبەت ساڵی پێشوو دوو قات گران بووە.
چەند رۆژ لەمەوبەر لێپرسراوێك لە زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی تاران رایگەیاندبوو، لە سەدا ٣٠ی نەخۆشە تایبەتەكانی وەكوو مێشك و دەمار لەگەڵ كێشەی كڕینی دەرمان بەرەوڕوو بوونەتەوە و تونای كرینی دەرمانیان نیە.
مازیار ئازەر، وتبووی: ئەگەر پێشتر تێچووی نەشتەرگەریی نەخۆشێك ١٠٠ هەزار تمەن بوو، هەنووكە بۆتە ١ میلیۆن تمەن و هاوكاتیش نرخی دەوا و دەرمانیش رووی لە زیاد بوون كردووە.
ئەو لێپرسراوە وتیشی: لە حاڵی ئیستادا كرێكارێك داهاتی مانگانەكەی ٤٠٠ هەزار تمەنه و ئەو بڕه پارەیە وەڵامدەری نەخۆشی و كڕینی دەوا و دەرمانەكان نییە.
هەنووكە ئێران لە بواری دابین كردنی دەرمانەكانی شێرپەنجە و كەرەسە پزیشكییەكانی نەشتەرگەریی دڵ و تەنانەت بەرهەمهێنانی دەرزیی ئانفلۆنزا لەگەڵ كێشەی جیدی بەرەوڕوویه.