له سنه نه‌خۆشه‌كانی تووشبوو بە کۆرۆنا كه پزیشک پێیان ده‌ڵێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن و له‌وێ بمێننه‌وه، چیتر له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رناگیردرێن.
بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە سنە تا ئاستێک‌دا بەرز بووەتەوە کە چیتر نەخۆشخانەکان توانای وەرگرتنی نەخۆشی کۆرۆناییان نەماوە و ئەمە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر کە خەڵکێکی زۆر لەو شارەدا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە و ڕێژیمیش ڕووی ڕاستیی دۆخەکە بە خەڵک ناڵێت.
نه‌خۆشێكی كۆرۆنایی له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتوویەتی کە دوكتور بۆی نووسیوه كه له نه‌خۆشخانه‌ی "ته‌وحید"ی سنه ده‌بێ بخه‌وێندرێت و كاتێک سه‌ردانی ئه‌و نهخۆشخانهیەی كردووه، پێیان ڕاگه‌یاندووه جێگایان نییه و وتوویانه ده‌بێ بڕوات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "كه‌وسه‌ر"، به‌ڵام له‌وێش جێگا نه‌بووه و به ناچار ڕۆیشتووه بۆ "یاریگای ٢٢ی گوڵان" كه كردوویانه به نه‌خۆشخانه‌ی كاتی، به‌ڵام له‌وێش پێیان ڕاگه‌یاندووه كه جێگایان نییه و دەبێ لە ماڵه‌وه خۆی دابڕگە بكات، ئیتر خۆی و شانسی.
له سنه نه‌خۆشخانه‌كانی "بێعسه‌ت، ته‌وحید و كه‌وسه‌ر" و هه‌روه‌ها "یاریگای ٢٢ی گوڵانـ"ـیش تایبه‌تن به نه‌خۆشی كۆرۆنایی، به‌ڵام هه‌مووی پڕ بووه و هیچ جێگایەک نەماوە و ته‌نانه‌ت له حه‌ساری نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیددا چادریان هه‌ڵداوه بۆ نه‌خۆشه‌كان.
له سنه تا ئێستا ده‌یان كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌زاران كه‌سیش تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه و ئیمكاناتی ڕێژیم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له ئاستی سیفردایه.
سیاسەتە سیستماتیکەکانی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ تەشەنای زیاتری ئەو ڤایرۆسە وای کردووە کە ئەو ڤایرۆسە لە ئێستادا لە زۆربەی هەرەزۆری شار و پارێزگاکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات کارەسات بەبار بێنێت.