کوردستان میدیا: گرتووخانه‌ی زاهیدان زیاتر له ٣٥٠٠ زیندانیی له‌خۆ گرتووه و له‌حاڵی حازردا به‌شێکی به‌رچاو له‌و زیندانیانه تووشی نه‌خۆشی بوون و هاوکاتیش له‌ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به پزشک و شوێنی پاک و خاوێن بێبه‌رین.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و کێشه و کهموکۆڕیانهوه، زیندانیانی ئه‌و گرتووخانه‌یه دوو جار ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ئه‌و مانگرتنه له‌لایه‌ن لێپرسراوانی زیندانه‌وه به شۆڕش ناودێڕ کراوه.
ئه‌و ناودێڕ کردنه‌ی داوا ره‌واکانی زیندانیان، وای کردووه که به‌شێک له ده‌سته‌به‌سه‌ر کراوه‌کان جێگایان کونجی زیندانی تاکه‌که‌سی بێت و به‌شێکی دیکه‌ش بۆ شۆێنه‌کانی دیکه دوور بخرێنه‌وه.
هه‌واڵده‌ریی هرانا بڵاوی کرده‌وه، زۆربه‌ی زیندانیانی گرتووخانه‌ی زاهیدان پێکهاتوو له که‌سانی خۆجێی پارێزگای سیستان و بهلووچێستانن.
گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی زاهیدان به حوکمی ئه‌وه‌ی که‌له ناوچه‌ی بێبهرییهکانی ئێران هه‌ڵکه‌وتووه و نزیکایه‌تی سنووری به پاکستان و ئه‌فغانستانه‌وه هه‌یه ده‌توانیین بڵێن که زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌کانی له تاوانبارانی ماده سڕکه‌ره‌کانن.
٣٥٠٠ زیندانی له‌و گرتووخانه‌یه دان و هه‌ر ٥٠ که‌س له ژوورێکی ٥ هه‌تا ٦ میتریی چوار گۆشه‌دا راده‌گیرێن و به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان له به‌ندی ژماره ٢ی ئه‌و زیندانه‌دا که به‌پیی رووبه‌ری شوێنه‌که جێگای ١٠٠ که‌سی ده‌بێته‌وه، له‌حاڵی حازردا ٣٩٠ زیندانیان تێ کردووه.
ئه‌وه‌ی که جێگای تێڕوانینه ئه‌وه‌یه که به‌شێک له زیندانییه‌کان نه‌خۆشی ئیدزییان هه‌یه و ئه‌و نه‌خۆشانه له به‌نده گشتییه‌کان له‌گه‌ڵ زیندانیانی دیکه راده‌گیرێن.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ٢ مانگی رابردوودا هه‌تا ئێستا، ٣ زیندانی به‌هۆی نه‌خۆشیی سیله‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌پێی وته‌ی زیندانیان ئه‌و نه‌خۆشییانه هه‌ڕه‌شه له گیانی زیندانیانی دیکه‌ش ده‌که‌ن.