کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"نوور سوڵتان" بەها بە ژیانی مرۆڤ دەدات

18:01 - 13 بەفرانبار 2720

دەوڵەتی "قەزاقستان" کە بۆ ماوەی دوو دەیە سزای ئێعدامی هەڵپەساردبوو بۆ هەمیشە ئەو سزایەی هەڵوەشاندەوە.

نووسینگەی سەرکۆماریی "قەزاقستان" بڵاوی کردووەتەوە کە "قاسم جوومارت تووقایۆف" سەرکۆماری قەزاقستان پرۆتۆکۆلی دووەمی کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی لە پارلمانی ئەو وڵاتە واژۆ کردووە.

ئەو کەسانەی ئەو بەڵگەیەیان واژۆ کردووە دەبێ لە دەرکردنی سزای ئێعدام خۆ بپارێزن.

سەرکۆماری "قەزاقستان" لە ساڵی ٢٠٠٣دا سزای ئێعدامی لە دوای بە فەرمی ناساندنی ئەو وڵاتە هەڵپەساردبوو.

ئەگەرچی سزای ئێعدام لە ساڵی ٢٠٠٣دا هەڵپەساردرابوو بەڵام دادگاکان ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تێرۆریستیی دەسبەسەر دەکران سزای ئێعدامیان بۆ دەر دەکرد.

لە "قەزاقستان" ساڵی ٢٠٠٤ بە جێگای سزای ئێعدام سزای زیندانیی هەتاهەتایی پەسەند کرا.