نووسه‌ر و شاعیر، چالاكی مافی ژنان له هه‌رێمی كوردستان، "مەهاباد قه‌ره‌داغی" له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا ناسراو به نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی، له شاری هه‌ولێر لە تەمەنی ۵۴ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
قەرەداغی له بواری میدیا، شێعر، ئه‌ده‌ب، بابەتەکانی توندوتیژی، مافی ژنان، كاری كردووه و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ و بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ناوبراو سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "شكار" بوو، كه تایبه‌ت بوو به بابەتەکانێ مافی ژن هەڕوەها چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی له شێعر، چیرۆك و ڕۆمان له دوای خۆی به‌جێهێشتووه.
قەرەداغی ساڵی ۱۳٤۵ی هەتاوی له كفری له‌دایکبووه، به‌هۆی له‌دایكبوونی له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مەهاباد، به ناوی نراوە "مەهاباد".
له ساڵى ۱۳۵۷ـەوه ده‌ستی به نووسینی شێعر كردووه. یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شێعری له هه‌فته‌نامه‌ی "هاوكاریـ"ـدابڵاو كراوه‌ته‌وه.
هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن ڕێژێمی به‌عسه‌وه بەهۆی نووسینی شێعری به‌رگری، ده‌سبەسەر کراوه. له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی کفری بۆ به‌عقووبه و له‌وێشه‌وه بۆ زه‌عفه‌رانییه و دواتر بۆ زیندانی به‌غدا گواستراوه‌ته‌وه و له ساڵى ۱۳۶۰دا له دادگای سه‌وره له به‌غدا حوكمی ساڵێکک زیندانی به‌سه‌ر دادەسەپێت.
ناوبراو داوی پەیوەستبوونی بە کاری سیاسی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ناو شاردا به ناوی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی شێعر و نووسینه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له گۆڤاره‌كانی شاخیش به ناوی خوازراوی "هه‌تاو گه‌رمیانی، ژاڵه، به‌رده‌وام، ئاڵا" شێعر و نووسینه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له ساڵى ۱۳۷۰دا به‌شداری له ڕاپه‌ڕیندا كردووه و هه‌مان ساڵ له كۆنگره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كیەتیی نووسه‌رانی كورد.
دواتر لەگەڵ مسته‌فا گه‌رمیانی شاعیر و نووسه‌ر هاوسه‌رگیری كردووه.
* ساڵى ۱۳۷۲ده‌ست به چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كردووه، كه چه‌ندان كتێبی شێعر و چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه و ڕۆمان بوون و له سه‌رده‌می به‌عسدا له‌به‌ر سانسۆر ڕێی چاپكردنیان نه‌ده‌درا.
ناوبراو له ساڵى۱۳٨۰دا له‌گه‌ڵ دوو ژنی دیکه بە ناوەکانی "شنه هیدایه‌تی و مونیره موفتیزاده" ڕێكخراوی پڕۆژه‌ی ژنی كورد داده‌مه‌زرێنن و داخوازینامه‌ی ژنی كورد به‌رهه‌م ده‌هێنن.
نه‌خشه‌ی دواڕۆژ- 1991 كوردستان- پانۆراما 1993 سوئید. شاخ كێڵگه‌ی گه‌نمه‌شامییه- 1994 سوئید. میداڵیا- 1995 سوئید. هاژه‌ی ڕۆح- 1997 كوردستان. باڵنده به‌فره‌كان- به زمانی سوئیدی- 1998 سوئید. دیوانی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی- 2013 كوردستان لە بەرهەمە شێعرییەکانی قەرەداغییه.
كۆچ- ڕۆمان- 1993 سوئید. ئه‌ڤین ئاوی ژیانه- ڕۆمانه‌شیعر- 1996 سوئید و كوردستان. مه‌رگی مرۆڤ و نیوێك- كورته چیرۆك- 2004 كوردستان. ساڵێك له دۆزه‌خ- بیره‌وه‌ریی زیندان- 2005 كوردستان. چلچرا- بیره‌وه‌ری- 2006 كوردستان. زه‌نگدانه‌وه- رۆمان- 2007 كوردستان.
-له‌تێ پیاو- كورته‌چیرۆك- 2012 كوردستان. فاتیلا- رۆمان- 2017 كوردستان چیرۆک و ڕۆمانەکانی ئەو ژنە نووسەرەیه.
له‌پێناوی ژیانه‌وه‌ی ژناندا- 1994 سوئید. ئازادكردنی مێژوو- 2002 سوئید و كوردستان.
شه‌ره‌فنامه، شه‌رف كۆدێكه بۆ كۆیله‌كردنی ژن- 2003 سوید و كوردستان. زمان و ڕامان و ناسنامه- 2005 كوردستان
-كاره‌ساتی ئه‌نفال، كاریگه‌رییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی- 2003 سوئید.
-ژن و كۆمه‌ڵگه له قۆناغی باڵنده‌یی شێركۆ بێكه‌سدا- 2004 كوردستان.
- وشه‌باران- دیداری رۆژنامه‌وانی- 2011 كوردستان. له فێمینیزمه‌وه هەتا هیومانیزم- 2013 كوردستان. ئافره‌تیزم، مێژووی 100 ساڵ تێكۆشان بۆ مافی یه‌كسان له كوردستانی باشوور- 2018 بەرهەمەکانی لێکۆڵینەوەی مەهاباد قەرەداغییه.
به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌كانی ناوبراو بریتین لە: شیعر هه‌ناسه‌ی گه‌ردوونه- هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعری هاوچه‌رخی جیهان- 1995 سوئید. دانپێدانانێكی پیاوانه-
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له چیرۆكه‌كانی د. نه‌واڵ سه‌عداوی- 1996 سوئید. نانی ژه‌هراوی- شانۆنامه له نووسینی ڤیسیلین هانچێڤ- 1996 سوئید.
ژنۆساید- هۆلۆكۆست، كۆمەڵکوژیی جووله‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئاڵمانی نازی- نووسینی: ئارێل هوروتز- 2017 كوردستان.
-ژنۆساید- كۆمه‌ڵكوژی له خاكی هه‌زار گرددا- ڕواندا 1994- نووسینی بنیامین نیوبێرگه‌ر. 2018 كوردستان. ژنۆساید- كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان، له یادكراو و نكۆڵیلێكراو- نووسینی پرۆفیسۆر یایر ئاورۆن- 2018 كوردستان.
ژنۆساید- ڕامان له وێنانه‌كراو، ڕووه تێۆرییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له ژنۆساید- نووسینی: یایر ئاورۆن- 2019 كوردستان.
به‌رهه‌مەکانی قەرەداغی له بواری كتێبی په‌روه‌رده‌یی بەم چەشنەن: گه‌رمیان، باوه‌گوڕگوڕ، دیلان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو، ژنانی خەباتکاری کورد و کۆمەڵگای هونەری و ئەدەبیی کوردستان دەکات.