کوردستان میدیا: هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانی کرد و له گه‌ڵ د. ڕالف ڕۆیش، به‌رپرسی مێزی ئێران دیداری کرد.
له‌م دیداره‌دا چه‌ندین بابه‌ت و له‌وانه ڕێککه‌وتنی ناوکیی نێوان وڵاتانی ٥+ ١ و ڕێژیمی ئێران و کارتێکه‌رییه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له لایەک و کۆمه‌ڵگای ئێران له لایەکیدیکە، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی ڕێژیمی ئێران بو هه‌رچی زیاتر ده‌ستێوه‌ردان و هێژمونیخوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی دیکه باسیان لێوه‌کرا.
هیوا به‌هرامی وێڕای باسکردنی بۆچوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌م ڕێککه‌وتنه، نیگه‌رانیی خۆیانی نه‌شارده‌وه که ڕێژیمی ئێران له‌م ڕێککه‌وتنه سیاسییه که مه‌جالی هه‌ڵسووڕانی زیاتری بو ده‌ڕه‌خسێنێت، که‌ڵکی نابه‌جێ وه‌رگرێت و ناوبراو له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا گوتی: ئێستا ده‌ستی ڕێژیم زیاتر کراوه‌یه بو به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته پاوانخوازانه‌کانی، چ له نێوخۆی ئێران و چ له ناوچه‌که‌دا.
دواتر چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیدار به کوردستان و ناوچه‌که که‌وتنه به‌ر باس و به‌ڕێز د. ڕۆیش ئاماژه‌ی به پێگه‌ی کورد له ئاستی ناوچه‌که و نێونه‌ته‌وه‌ییدا کرد و گوتی؛ نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌توانێ له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا ناوچه‌که‌ی گرتووەته‌وه براوه‌ی یه‌که‌م بێت، به مه‌رجێک سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه له لایه‌ن پارته دیاره‌کانی کوردستانه‌وه بگیردرێته به‌ر.