کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات لە کۆنگره‌ی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان‌دا چاوی به کۆمه‌ڵێک له بەرپرسانی ئه‌و پارته و له‌وانه زیگمار گابریێل، فرانک والتێر شتاینمایر و چه‌ندین ئه‌ندام پارلمان و به‌رپرسانی سکرتاریای نێونه‌ته‌وه‌یی که‌وت و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای ئێران، کوردستان و قه‌یرانی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنی ١+٥ و ئێران قسه‌یان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان، هیوا به‌هرامی نێونه‌ری حیزبی دێموکرات له وڵاتی ئاڵمان، به‌شداریی لە کۆنگره‌ی ئه‌و پارته‌دا کرد که له ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، له بێرلین به‌ڕێوه چوو.
لە کۆنگره‌ی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان‌دا، ده‌یان نوێنه‌ری حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی جیهان و باڵوێز و نوێنه‌رایه‌تیی زۆرێک لە وڵاتان و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تیە به ناوبانگە نێونه‌ته‌وه‌ییەکان به‌شدارییان کردبوو.
زیگمار گابریێل سه‌رۆکی پارتی سوسیال دێموکرات و فرانک والتێر شتاینمایر وه‌زیری ده‌ره‌وه که له هاوکات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمانن، داکۆکی‌یان له سیاسه‌ته‌کانی ئاڵمان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کرد و گوتیان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانین که‌مایه‌تییەک له حیزب‌دا دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌ن، به‌ڵام پێمان وایه سیاسه‌تێکی دروسته و ئه‌مه‌ش زۆر وڵاتی جێهان سه‌لماندوویانه و بۆیه‌ش درێژه‌ی پێده‌ده‌ین.
شتاینمایر که ڕۆژێک پێشتر سه‌ردانی هه‌ولێری کردبوو گوتی؛ من خۆشحاڵم که ئێمه توانیمان هاوکاریی پێشمه‌رگه بکه‌ین تاکوو له شه‌ڕی دژی تیرۆردا سه‌رکه‌وتوو بن. هه‌روه‌ها گوتی، ئێمه‌ش پێمان خوش بوو که قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانەی هه‌با، به‌ڵام مەخابن زۆرجار فاکته‌ری هێز و مێتودی نیزامی، تاقه ڕێگای یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن.
له میانه‌ی کۆنگرەی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان‌دا، نوێنه‌ری حیزب چاوی به کۆمه‌ڵێک له به‌پرسانی ئه‌و پارته و له‌وانه زیگمار گابریێل، فرانک والتێر شتاینمایر و چه‌ندین ئه‌ندام پارلمان و به‌رپرسانی سکرتاریای نێونه‌ته‌وه‌یی که‌وت و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای ئێران، کوردستان و قه‌یرانی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنی ١+٥ و ئێران، گفتوگۆیان کرد.