کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی کرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ٧ی ڕەشەممە، "د. عادڵ فه‌یزی"، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی ئاڵمان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و له گه‌ڵ به‌رپرسانی دیسکی ئێران کۆبووه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م دیداره‌دا که‌وتنه به‌ر باس بریتی بوون له: بارودۆخی سیاسیی ئێران و گوشاری ئابووری و سیاسی بۆ سه‌ر ڕێژیم و ئاکامه‌کانی هەتا ئێستا، ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیم له وڵاتانی ناوچه و سووربوونی له سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی پاوانخوازی و په‌ره‌پێدان به تێرۆریزم و چه‌ندین بابه‌تی دیکه.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، نوێنه‌ری حیزب باسی له بارودۆخی کوردستان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا که گۆشاره‌کانی ڕێژیم بو سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا هه‌رده‌م له زیادبوونەوەدایه و زه‌بر و زه‌نگ و گرتنی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌و په‌ڕی خۆیدایە.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە پاش ئه‌وه‌ی کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاسانی ڕاگه‌یاند و حوزووری کادر و پێشمه‌رگه به شێوه‌یەکی به‌رچاو له ڕۆژهه‌ڵاتدا بووه هۆی پێشوازی خه‌ڵک و وره‌ی وه‌به‌ر خه‌ڵک نا، ڕێژیم هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستووەته گه‌ڕ تاکوو به تۆقاندن و له‌شه‌که‌رکێشی بۆ کوردستان بتوانێت کۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌که بکات.
هه‌ر له چواچێوه‌ی ئه‌م گوشارانه‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی گیراون و له زیندانه‌کانی ڕێژیمی ئێراندان. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زه‌بر و زه‌نگی ڕیژیمیش، به‌ڕێز د. فه‌یزی لیستێک له ناوی هه‌موو به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردی ڕاده‌ستی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان کرد. نوێنەری حیزب لە وڵاتی ئاڵمان هەروەها لیستێک له ناوی هه‌موو قوربانیانی تێرۆری کۆماری ئێسلامی که به‌شی هه‌ره زۆریان له باشووری کوردستان و به ده‌ستی پیاوانی کۆماری ئێسلامی تێرۆر کراون ڕاده‌ستی بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد .