کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئامریکا، سه‌ردانی ناوه‌ندی "ویڵسۆنـ"ـی کرد؛ لەم سەردانەدا کۆمه‌ڵێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به کوردستان و ئێران خرانە بەرباس و تاوتوێ کران.
ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی، ئارش ساڵح، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئامریکا، سه‌ردانی ناوه‌ندی "ویڵسۆنـ"ـی کرد و له کۆبوونه‌وه‌یەکدا لەگه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده کۆمه‌ڵێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به کوردستان و ئێرانیان تاوتوێ کرد.
نوێنه‌ری حیزب له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ڕوانگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی ئێستەی ئێران و ئه‌گه‌ره‌کانی داهاتووی خسته به‌رباس.
ئارش ساڵح، لەم کۆبوونەوەیەدا، زیاترکردنەوەی گوشارەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێرانی به پێویست زانیوە و وتوویەتی: ئه‌وه‌ی تا ئێستە له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رانبه‌ر به ڕێژیمی ئێران کراوه له ئاستی پێویستدا نییه.
نوێنەری حیزب هەروەها سەبارەت به به‌رخۆدان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاماژه‌ی به ڕاسان کردووە، که وه‌ک پڕۆژه‌یەکی فرە ڕه‌هه‌ند له ماوه‌ی سێ ساڵی پێشوودا توانیویه‌تی کاریگه‌ریی زۆر لەسه‌ر بارودۆخی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دابنێت.
ناوبراو هەروەها باسی لە لێک نزیکبوونه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کردووە، که له ئێستەدا له چوارچێوه‌ی ناوەند‌ێکدا هاوکاری ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڕێز ساڵح ئاماژه‌ی به ڕووداوه‌کانی چه‌ند مانگی پێشووی کوردستان و له‌وانه مانگرتنی گشتیی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات بو پرۆتیستۆکردنی هێرشی مووشه‌کیی سپای پاسداران بو سه‌ر بنکه‌کانی حیزبی دێموکرات و هه‌روه‌ها لەسێداره‌دانی چالاکانی سیاسیی کورد کردووە.
ناوبراو، هەروەها سەبارەت به زه‌بر و زۆر و گۆشار بو سه‌ر چالاکانی سیاسی و گرتن و به‌ندکردنیان، لیستێکی گیراوانی سیاسیی کوردی له ڕۆژهه‌ڵات ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده کرد.