کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٢٢ نوێنەری مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا داوای مەحکوومکردنی تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان کردووە

11:59 - 25 رێبەندان 2720

ئەو ١٢٢ نوێنەرەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا بە واژۆکردنی گەڵاڵەیەک، داوایان لە "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئەو وڵاتە کردووە کە "تێرۆریزمی دەوڵەتی" کە ڕێژیمی ئێران لە پڕۆژەکاریی خۆیدا بە کاری دێنێت؛ مەحکووم بکات.

ئەو نوێنەرانە داواکاری پێشگرتن بە کەڵکاژۆوەرگرتنی ڕێژیمی ئێران لە پارێزراویی سیاسیی دیپلۆماتەکانی بۆ ئەنجامدانی کردەوە تێرۆریستییەکانی بوونە.

لەو گەڵاڵەیەدا هەروەها پێشنیار کراوە کە دەوڵەتی نوێی ئامریکا لەگەڵ پێشینەی دوور و درێژی ڕێژیمی ئێران لە بواری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتی خوێناویی خۆپیشاندانەکانی نوامبری ٢٠١٩دا بەرەوڕوو ببنەوە.

ئەو نوێنەرانە سەرەڕای مەحکوومکردنی کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران، داوایان لە دەوڵەتی "بایدێن" کردووە هەتا لەپاڵ خەڵکی ئێراندا ڕاوەستن.