کوردستان میدیا

پێنجشەممه 1ی خاکەلێوه 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم لە مەشهەد: ٥٠ لەسەدی ئەندامانی مەجلیس خوازیاری هەڵوەشانەوەی نیزامن

12:48 - 19 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم لە مەشهەد، لە توئیتێکدا رایگەیاندووە: که ٥٠ لەسەدی ئەندامانی مەجلیس خوازیاری هەڵوەشانەوەی نیزامن.

جەواد کەریمی قدووسی، نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم لە مەشهەد و ئەندامی کۆمسیۆنی سیاسەتی دەرەکی و ئەمنییەتی ڕێژیم لە توئیتێکدا سەرەڕای ئاماژەکردن به ئەوەی کە نیوەی نوێنەرانی مەجلیش خوازیاری هەڵوەشانەوەی ڕێژیمی ئێرانن، وتوویەتی: "سەرانی ئاژاوەنانەوەی ٨٨ دەیانویست نیزامی کۆماری ئیسلامی بڕووخێ و ئێستاش ٥٠ لەسەدی نوێنەرەکانیش دەڕۆنە پشتەوەی تریبوونی مەجلیس و بەرگری لە سەرانی ئاژاوەنانەوەی ساڵی ٨٨ دەکەن."

ڕێژەیەک کە ئەم نوێنەرەی مەجلیس ڕایگەیاندووە بەرەوڕووی دژکردەوەی توندی هەندێک لە نوێنەرەکانی ڕێژیم لە مەجلیسدا بوویەوە و ئەوان خوازیاری تاوتوێکردنی شیاوبوونی "جەواد کەریمی قدووسی" لە لایەن شۆرای نیگابانەوە بوون.

ڕێژەی نوێنەرەکانی مەجلیسی ڕێژیم و بەرپرسەکەی ٢٩٠ کەسن، که ١٢١ کەسیان لە ڕێفۆرمخوازەکانی ڕێژیمن.