کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرێکی مەجلیس وتوویەتی، کچانی ئێران دەتوانن لەگەڵ کوڕانی شیعەی وڵاتانی لایەنگریان هاوسەرگیری بکەن

11:41 - 29 جۆزەردان 2722

هەواڵدەریی ئیسنای سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە "ئەمیرحوسێن بانکی پوور" بەناو نوێنەری "ئیسفەهان" لە مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی: "بەهۆی کەمبوونی کوڕ لە ئێران، کچانی سەڵتی سەرووی ٣٠ ساڵ دەتوانن لەگەڵ شیعەکانی دراوسێمان کە لایەنگری ئێمەن و حەزیان لە ئێرانە هاوسەرگیری بکەن".

هاوکات "بەهمەن ئەمیر موقەدەم" پارێزگاری ڕێژیم لە کرماشان وتوویەتی: "دەمێک ساڵە دوژمنەکانمان بەرنامەڕێژی بۆ پیربوونی حەشیمەت و کەمبوونی زاوزێ لە ئێران دەکەن".

هەروەها "ئیبراهیم شەکیبا" جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان وتوویەتی: "حەشیمەتی ئێران بە خێرایی لە حاڵی کەمبوون و پیریدایە و بۆ چاکسازیی ئەو بابەتە، تەنیا ٦ یان ٧ ساڵ دەرفەتمان هەیە و لە کرماشان بنکەی تەندروستی و گەنجیی حەشیمەت دەستی بەکار کردووە و ڕێگریکردن لە منداڵبوون قەدەغە کراوە".