![](/weney-mallperr/9294.jpg)
کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کوردستان و بەرگریکردن لە کەرامەتی نەتەوەیی و کیانی سیاسیی کورد لە شاری تڕۆندهایم خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بە مەبەستی مەحکوومکردن و شەرمەزارکردنی هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان و پشتیوانی لە پاراستن و بەرگریکردن لە کەرامەتی نەتەوەیی و کیانی سیاسی کورد لە باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە بەشداریی کۆمەڵێک چالاکڤانانی نۆروێژی و دۆستانی کورد لەو وڵاتە، لە ژێر دروشمی نا بۆ داعشییەکان و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان خۆپیشاندانێکیان ساز کرد.
ئەم خۆپیشاندانە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەتی قوربانییانی کارەساتی شنگال، کوبانی دەستی پێکرد.
پاشان خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم بە دژی داعش و هەروەها پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان رێپێوانیان ئەنجام دا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو خۆپیشاندانەدا، نوێنەری حەوت پارتی سەرەکی نۆروێژ، چەندین باس و بابەتیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و بە پێداگریی لەسەر ئێمە کوردستان بە تەنیا جێ ناهێڵین، جەختیان لەسەر هاوکاری و پشتیوانی دەوڵەتی نۆروێژ لە حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان کرد.
ئەم خۆپیشاندانە بە خوێندنی چەندین سروودی نیشتمانی و شۆڕشگێڕانە کۆتایی پێهات.