![](/weney-mallperr/12577.jpg)
کوردستان میدیا: کوردانی دانیشتووی کەمپی ئستۆکە لە وڵاتی نۆروێژ، بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک تەقینەوەی تیرۆریستیی وڵاتی فەرانسەیان مەحکووم کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، کوردانی دانیشتووی کەمپی ئستۆکە، سەبارەت بە مەحکووم کردنی تەقینەوەی پاریس هاودەردی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی فەرانسە دەربڕی و ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان مەحکووم کرد.
لەو پێوەندییەدا مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە پەیامێکدا داخ و کەسەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەهەمبەر کردەوەی تیرۆریستیی پاریس دەربڕی و ئەو کردەوەیەی بە توندی مەحکووم کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە شاری پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسە، هاوکات بە شێوەیەکی بەرین لە چەند شوێنی گشتیی وەک ،ستادیۆم، رێستوران و کۆنسێرت، تیرۆریستان تەقینەوەی خۆکوژییان ئەنجام دا و لە ئاکامدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە کوژران و بریندار بوون.