کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێونجیی نرخی هەر تراکتۆرێک لە ئێراندا گەیشتە ١٠٠ ملیۆن تمەن

11:26 - 23 رێبەندان 2719

نێونجیی نرخی هەر تراکتۆرێک لە ئێراندا گەیشتە ١٠٠ ملیۆن تمەن و وەرزێڕان لە ئێران و کوردستاندا توانای کڕینییان نییە.

لە حاڵێکدا که تراکتۆر بۆ کاروباری وەرزێڕی کەرەستەیەکی پێویستە، هەڵکشانی ڕێژەی نرخی ئەو ماشینە وای کردووە کە جوتیاران و وەرزێڕان توانای کڕینیان نەبێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکان لە ئێراندا، نرخی ١٠٠ ملیۆن تمەنیی تراکتۆر لە حاڵێکدایە، ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، داهاتی ساڵانەی هەر بنەماڵەیەکی گوندنشینی  ٢٣ ملیۆن و٣٠٠ هەزار تمەن ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو ئامارە حەوت دەهەک لە گووندنشینەکان ئەگەر داهاتی ساڵانەی خۆیان پاشکەوت بکەن، دوای چوار ساڵ دەتوانن تراکتۆرێک بکڕن.

هەروەها لە ئێران و کوردستاندا خەڵکی گوندەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو وامی کڕێنی تراکتۆر لە بانکی "کشاوەرزی" وەر دەگرن.

خەڵک  بۆ کڕینی تراکتۆرێکی ١٠٠ ملیۆن تمەنی، وامێکی ٨٠ ملیۆنی وەردەگرن و ٢٠ ملیۆنیش پێشەکی دەبێ بە بانک بدەن.

ئەو بڕیە پارەیە بە قیستی ٦٠ مانگە دابەش دەکرێت و ١٥ لەسەد سوودیشی دێتە سەر.

کۆی گشتیی کڕینی تراکتۆرێک دەبێتە ١٣٥ ملیۆن تمەن.

بەپێی پێوەرەکان و ئاماری ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا ئەگەر خەڵکی گوندەکان لە دەهەکی ٧دا، تەواوی داهاتی ساڵانەی پاشکەوت بکەن ناتوانن تراکتۆرێک بکڕن.

سەرۆکی میکانیزاسیۆنی وەزارەتی کشت وکاڵ لە ئێراندا ڕایگەیاندووە کە ٥٠ لەسەدی تراکتۆرەکانی وەڕزێران و جووتیاران لە ئێراندا پێویستیان بە گۆڕین هەیە و کۆنن.

ئێران کە لە بوواری کشاوەرزی‌دا لە نێوان ٢٣١ وڵات لە جیهاندا باس لە پلەی یەکەم هەتا دەیەم دەکات، ئێستا بەرهەمی کشتوکاڵ لە ئێراندا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە