لە ناوچەی سۆما و برادۆست سەر بە شاری ورمێ نەبوونی سوتەمەنیی وەک گازۆئیل و هەروەها زوو داخستنی وێستگەکانی بێنزین، کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە.
خەڵکی ئەو ناوچەیە بەنیسبەت ئەو دۆخە ناڕزایەتییان دەربڕێوە و دەڵێن چەند ڕۆژێکە وێستگەکان گازۆئیلیان نییە، هەروەها پێش لە کاتژمێر ١٠ی شەو وێستگەکانی گازۆئیل و بێنزین دادەخەن.
لەلایەکی دیکەوە جووتیارانی ئەو ناوچەیە بەهۆی نەبوونی گازۆئیل بۆ تراکتۆرەکانیان، کارەکانیانیان ڕاوەستاوە.
هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، نەبوونی سووتەمەنی لەو وەرزەدا کێشەیەکی جیددییە بۆ جووتیاران.