کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخوێندەواری کێشەیەکی بنەڕەتیی شاری "خۆی"ـە

12:13 - 16 جۆزەردان 2720

شاری "خۆی" لە پارێزگای ورمێ نەخوێندەوارترین شاری ئەو پارێزگایە و پارێزگای ورمێ یەکێک لە سێ پارێزگای ئێران لە بواری بێسەوادی دایە.

بەپێی ئاماری ناوەندەکانی سەرژمێریی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ، ڕێژەی نەخوێندەواری ژنان لە شاری ''خۆی" ٣٦ هەزار کەس و ئەو ڕێژەیە لە پیاواندا ١٩ هەزار کەسە کە سەرجەم نەخوێندەوارانی ئەو شارە دەگاتە ٥٥ هەزار کەس.

هەر کام لە شارەکانی "شووت، چاڵدێران و شنۆ" لە دوای شاری "خۆی" نەخوێندەوارترین شارەکانی ئەو پارێزگایەن.

هەرکام لە پارێزگا سنووریەکانی ئیران وەک سنە، ورمێ، سیستان و بەلووچستان و ئەردەبێڵ، هەروەها لۆڕستان نەخوێندەوارترین پارێزگاکانی ئێرانن.

بەرزبوونەوەی ئاماری بێسه‌وادی لە ئێراندا لە کاتێکدایە کە خوێندن مافی سەرەتایی هەر تاکێکە و دەبێ بەرپرسانی هەر وڵاتێک ئیمکاناتی خوێندن هەتا قۆناغی باڵای خوێندن و ئاستی خۆبژیوی دابین بکەن.

هەنووکە ئێران لەگەڵ کێشەی سەرەتایی وەک نەبوونی فەزای خوێندن، خزمەتگوزایی قوتابخانەکان، مامۆستا و هتد بەرەوڕوویە و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەش هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە نادەن.

هۆکاری بێسەودای لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ کێشەکانی وەک ئابووری، ناوەندگەرایی ئیمکانات، نەبوونی قوتابخانە دەگەڕیتەوە

بێسەوادی لە ئێراندا لە کاتێکدایە  کە بەرپرسانی رێژیمی ئێران باس لە بنبڕکردنی بێسەوادی دەکەن.