کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشانی "SMA" لە خزمەتگوزاری بێبەشن

17:18 - 11 رەزبەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر بنەماڵەی نەخۆشانی "SMA" لە بەردەم مەجلیسی ڕێژیم سەبارەت بە نەبوونی دەرمان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ناڕازییان وێنەی منداڵە نەخۆشەکانیان لەو خۆپیشاندانەدا پیشان داوه کە لێیان نووسراوە: "ئێمە منداڵانی SMA بۆ هەناسەکێشان پێویستیمان بە دەرمانە".

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو نەخۆشانە و بنەماڵەکانیان چەندین جار سەبارەت بە نەبوونی دەرمان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

پێشتر کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم بە بنەماڵەی ئەو نەخۆشانەیان وتبوو، بەهۆی گەمارۆکان ناتوانین دەرمان بۆ ئەو نەخۆشییە هاوردە بکەین.

"SMA" نەخۆشییەکی ژێنێتیکییە لەنێو منداڵاندا و لە ئەگەری نەبوونی دەرمان پەرە دەستێنێت و بە تێپەڕبوونی کات ئەو نەخۆشییە بەرەو زیادبوون دەچێت.