کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەکانی ورمێ و ئیلام تووشی قەیران بوونە

12:07 - 29 خەزەڵوەر 2720

نەخۆشخانەی ''خومەینی" لە ورمێ لەگەڵ نەبوونی پەرستار بەرەڕوویە و ڕێژەی پەرستارەکانی ئەو نەخۆشخانەیە لەگەڵ نێونجێی ئاستی ئێراندا زۆر کەمتره

لە ئێستادا ٨٣٤ گرووپی پەرستاری لە نەخۆشخانەی "خومەینیـ"ـدا کار دەکەن بەڵام ئەو ڕێژەیە زۆر کەمە.

"ئازادی" بەڕێوەبەری خەدەماتی ئەو نەخۆشخانەیە وتوویەتی لە دۆخەی ئێستادا کە کۆرۆنا بەردەوام پەرە دەستێنێت و قوربانیی دەگرێت کەمیی پەرستار تووشی کارەساتمان دەکات.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم ٥٥٣ کادری ئەو نەخۆشخانەیە تووشی کۆرۆنا بوونە و چەندین کادری دەرمانیش گیانیان لەدەست داوە.

لەو پێوەندییەدا فەرمانداری "ئومیدعەلی سەبزی" فەرمانداری شاری "ئەیوان" سەر بە پارێزگای ئیلام وتوویەتی، خەڵک لە بواری خزمەتگوزاریی پزشکیەوە کێشەیان هەیە و دەبێ بودجە بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکرێت".

ئەو کاربەدەستە وتوویەتی: "هەندێک لە نەخۆشخانەکانی ئیلام کێشەی وەک دەزگای بەرهەمهێنانی ئۆکسیژێن، سۆنۆگرافی، ڕادیۆلۆژی و تەنانەت تەختی خەواندنیان هەیە".

نەخۆشخانەکانی ئیلام جیا لەو کێشەیە، دوکتوری پسپۆڕیان بۆ نەخۆشییە چڵکییەکان نییە.