
"عەلی ڕەزایی" یەکێک لە کاربەدەستانی ڕێژیم لە پارێزگای کرماشان وتوویەتی پارێزگای "کرماشان" لە باری پێداویستییە پزیشکییەکانەوە کێشەی هەیە و پێویستە گرینگی زیاتری پێ بدرێ. کاتێک کە کەمیی ئیمکانات و پێداویستیی پزیشکی هەبێ، ڕەنج و زەحمەتی کادرە دەرمانییەکان بە خۆڕایی دەڕوا.
ناوبراو وتوویەتی لە دەورەی پەرەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنادا دەرکەوت کە نەخۆشخانەکانی پارێزگا لەگەڵ کەمیی پێداویستی پزیشکی و بەتایبەت کەمیی تەخت بەرەوڕووە.
زۆربەی نەخۆشخانەکانی پارێزگا کۆن بوونه و لە بودجەشدا هیچ گرینگییەکیان پێ نەدراوە.