کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەیەک لە ئەهواز ئاگری گرت

12:35 - 24 خاکەلێوه 2720

نەخۆشخانەی "ڕازیـ"ـی ئەهواز لە پارێزگای خووزستان کە تایبەت کرابوو بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاگری گرت.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، بەشی دیالیزی نەخۆشخانەی ''ڕازیـ''ـی  ئەهواز ئاگری گرت کە هیچ زەرەرێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

 نەخۆشخانەی ڕازیی ئەهواز تایبەت کراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم کارەی بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیە هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر نەخۆشانی دیالیزی و مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە.

سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزاریی دەرمانی و نەبوونی نەخوشخانەی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی ئێراندا، ئەو نەخۆشخانانەش کە هەن هیچ ستانداردێکیان تێدا ڕەچاو نەکراوە.