![](/content/upload/1/news/53545_w920.jpg)
دوکتور "کەماڵ حەیدەری" جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران، لە وێبیناری ڕۆژی جیهانیی مالاریادا وتوویەتی: "وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ئێران، جگە لە مالاریا تووشی نەخۆشیی دیکەش بوون و ئەو کەسانەی لەو وڵاتانەوە دێنە ئێرانەوە لە تەواوی ئێراندا بڵاو دەبنەوە، هەروەها خەڵکی پاریزگاکانی دیکەش تووشی نەخۆشی دەکەن".
"حەیدەری" هەروەها وتوویەتی: "ئێمە لە ئێستادا لەگەڵ نەخۆشیی جۆراوجۆر لەوانە سورێژە بەرەوڕووین".
ئەو نەخۆشییە لە حاڵێکدا هاتووەتە ئێرانەوە کە هەتا ئێستا خەڵک بەدەست دەیان ئاریشەی دیکە لەوانە بنبڕنەکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیمی ئێران دەناڵێنن.