خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا، لە دۆخێکی مەترسیداردان و ڕێژەیەکی زۆر خەڵک بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەکان کادری دەرمانی و پەرستارانی نەخۆشخانەکانی سەقز زۆر هیلاکن و هەروەها دەرمان لە دەرمانخانەکان دەست ناکەوێت و کەسانی هەژار و کەم داهات لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوون.
هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە یان بەساڵاچوون زیاتر مەترسی گیان لەدەستدانیان هەیە و هاتووچۆ لە نێوشاردا ئاساییە و ڕێژیم بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە.
لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووی کۆرۆنا و هەروەها کەمی و گرانیی دەرمان خەڵکی تووشی قەیران کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پارێزگاری سنە ڕێز لە دەستوپێوەندەکانی ڕێژیم لە زانکۆی زانستیی سنه دەگرێت کە گوایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا سەرکەوتوو بوونه.