کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەوتکێشێکی ئامریکایی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانی پێشێل کردووە

12:17 - 29 رێبەندان 2721

نەوتکێشێکی سەر بە شیرکەتێکی تایبەت لە ئامریکا بە پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران تۆمەتبار کراوە.

ئەو نەوتکێشە بە شێوەی نایاسایی نەوتی ئێرانی ڕاگواستووە و لە کەنارئاوەکانی سەنگاپوور خەریکی ڕاگواستنی نەوتی خاو بووە.

هەواڵدەریی "ئاسۆشێتێدپرێس" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە شیرکەتی "ئوک تێری" بڕی ١٦٠ میلیارد دۆلار نەوتی بە شێوەی نایاسایی مامەڵە کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته ئەگەرچی ڕێژیمی ئێران گەمارۆی ئابووریی لەسەرە بەڵام بڕی چەند میلیارد دۆلار نەوتی خاوی فرۆشتووە.

وڵاتی چین یەکێک لە کڕیارەکانی نەوتی ئێرانه کە بە نرخێکی زۆر کەمتر نەوتی لەو ڕێژیمە دەکڕێتەوە.

 ڕێژیمی ئێران بەهۆی گەمارۆکانەوە ناتوانێت نەوت بۆ وڵاتانی دەرەوە هەناردە بکات، بەڵام بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە لە ڕێگای نایاسایی نەوت بفرۆشێت.