کوردستان میدیا: شار و گوندەکانی کوردستان لە نەورۆزی کوردەواریدا، سەمای ئازادی دەگێڕن و نەورۆز لە دۆخێکی ئەمنییەتیدا پیرۆز دەکەن.
خەڵکی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری و بۆ پێشوازی و پشتگیری لە بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیسان بە ئیرادەیەکی نیشتمانپەروەرانە و شکۆیەکی دوژمن بەزێنەوە، لە بەشێکی دیکەی شار و گوندەکانی کوردستاندا بەڕێوە چوو و لەرزێکی خستە گیانی بێهێزی دوژمنەوە.
لە درێژەی بەڕێوەبردنی سەمای ئازادی و پیرۆزکردنی نەورۆز، لەم شارانە ئەو بۆنەیە یاد کرایەوە:
مەریوان: گوندەکانی: هەرسین، ساڵیان، چۆڕ، دەل، نێ، گوێزە کوێر، سەردۆش.
سنە:گوندەکانی: گاوەرە، ئەوێهەنگ، تەوریوەر، حەسەنئاوا، چاولکان سەر بە کەڵاتەرزان، نییەر.
مەهاباد: جەزیرە، بەنداوی مەهاباد، گردەبەردان، گۆگتەپە، کۆسەکەرێز.
سەقز: گوندەکانی دایەسلێمان، قەڵاکۆن و شاری ساحب.
نەغەدە: گوندەکانی مێماندار و خەلیفان.
هەروەها لە گوندی ساتیاری کرماشان و قەڵاتەڕەشی پیرانشار و هەروەها کوردەکانی گورگانیش ئاگری نەورۆز کرایەوە و سەمای ئازادی گێڕدرا.
هەر لەو پیوەندییەدا، لەسەر لووتکەی کێوی کاسەشکێنی بێورانی خواروو و گوندی سیسێر سەر بە شاری سەردەشت و ئاربابای بانە ئاگری نەورۆز هەڵکرا و نەورۆزی سەمای ئازادی بەڕێوە چوو.
خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، سەرەڕای زەخت و گوشارەکانی ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم یادی نەورۆزیان لە زۆربەی شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە و جامانەیان بە باڵای ڕۆژهەڵاتدا کرد.