ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان بژوێن و گیاجاڕی پشتی "تازەقەڵا و دۆڵی باوەلە" لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیم ئاگری تێ بەردرا.
ئاگرەکە بە هاوکاریی تیمی ئاگرکوژێنەوەی ڕێکخراوی "ژینگەپارێزانی پیرانشار" و خەڵکی گوندەکانی "تازەقەڵا، قوباد بەگیان، تەرکەش" و ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی پیرانشار کوژایەوە.
بەهۆی زەمەندیی شوێنەکە و هاتنی بایەکی توند، ڕووبەرێکی زیاتر لە ٢٠هێکتار لە ئاگردا سووتاوە و هەروەها هەزاران بوونەوەر بوونە خەڵووز و وەبەر ڕقی نەیارانی ژینگە و نیشتمان کەوتوون.
ڕێکخراوی "ژینگەپارێزی پیرانشار" داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کوردستان دەکات لە بەرانبەر تێکدەرانی ژینگە چاوکراوە بن، هەڵوێست بنوێنن و دژیان بوەستنەوە.