کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هائارێتس: لە هێرشی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ کرماشان سەدان دڕۆنی ئێران لەنێو چوونە

17:49 - 24 رەشەمه 2721

ڕۆژنامەی ''هائارێتس'' لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە لە هێرشی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر پایەگایەکی هەوایی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان، دەیان دڕۆنی جۆراجۆری ئێران لەنێو چوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، لەو هێرشەدا ٦ دڕۆنی ئیسرائیلی بە هێرش بۆ سەر ئەو پایەگا نیزامییەی ڕێژیمی ئێران ژمارەیەکی زۆر لە دڕۆنەکانی ڕێژیم لەو شوێنە لەنێو چوونە.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا لەبارەی هێرشی مانگی ڕابردوو لە کرماشان قسەیەکیان نەکردووە.

نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لە میدیاکان هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە پایەگایەکی سپای پاسداران لە "ماهیدەشتـ"ـی کرماشان بڵاو بووە کە هیچ لێداونێکی فەرمی لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاو نەبووە و تەنیا هێندێک لە بەرپرسانی سپای پاسداران وتیان کە لە ئەنباری ڕۆن ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە.

هێندێک لە میدیاکانی سەر بە سپای پاسدران لە لوبنان و عێراق، یەک لەوانه کاناڵی ''ئەلمەیادین'' باسیان لەوە کردووە کە هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئیران بۆ سەر هەولێر لە کاردانەوە بە هێرش بۆ سەر کرماشان بووە.