کوردستان میدیا

چوارشەممه 8ی پووشپەڕ 2722
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوخەمیی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ خەڵکی نەوسوود

11:09 - 20 جۆزەردان 2722

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند هاووڵاتی بەهۆی ڕووخانی بینایەکی سێ تەبەقە لە نەوسوود لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییان دەربڕی.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!

بەداخەوە ئاگادار بووین،  کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەھۆی کێشەی گاز لە ساختومانێکی سێ تەبەقەیی لە شاری نەوسوود ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون و زیانێکی زۆر بەر ساختومانەکە کەوتوە.

ئەوەی کە بۆ کۆماری ئیسلامی گرینگ نییە، ژیان و ماڵی خەڵکی ئێران و کوردستانە و بەداخەوە پێڕانەگەیشتن و خزمەتگوزاری لە بارێکی زۆر خراپدایە کە ھەموو ئەو نەھامەتیانە لە سایەی بێ مودیریەتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران،ھاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە بە بنەماڵە بەڕێزەکانیان و خەڵکی تێکۆشەری نەوسوود ڕادەگەیەنێت و ھیوای چاکبوونەوەی ھەرچی زووتر بۆ بریندارەکان دەخوازێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی

١٩ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی