کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی دوو شاندی حیزبی دێمۆکرات و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە هەولێر

19:06 - 21 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، شاندێکی مەکتەبی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی دوکتور هیوا ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سەردانی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبەوە بە سەرپەرستیی محەممەد ساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکرات و بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە شاری هەولێر، پێشوازیی لێ کرا.
لەم دانیشتنەدا دوکتور هیوا، پیرۆزبایی لە محەممەد ساڵح قادری لەمەڕ دەست بەکار بوون وەکوو بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر کرد و هەروەها لەسەر کێشە و گۆڕانکارییەکانی عێراق و رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان چەند باسێکی پێشکەش کرد.

3347.jpg


پاشان محەممەد ساڵح قادری باسێکی لەسەر رەوشی سیاسیی ئێران، هەولومەرجی ئێستای کوردستان و سیاسەت و ستراتیژیی حیزب لە پێوەندی لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان پێشکەش کرد.
لەو هاودیتنەدا هەر دوو لایەن لەسەر بەردەوام بوونی پێوەندییەکانی هەر دوولا پێداگرییان کردەوە.