کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوردەکردنی گەنمەشامیی پیس، هەڕەشە لە تەندروستیی خەڵک دەکات

12:56 - 16 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمەشامیی پیسیان هاوردەی وڵات کردووە کە ئەو گەنمەشامییە به هۆی پیسبوونیەوە هەڕەشە لە تەندروستیی هاووڵاتییان دەکات.

 "ئەحمەد عەلی کیاخا"، سەرۆکی کۆمیسیۆنی مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وتوویەتی، ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمەشامی هاوردەی ئێران کراوە، بەڵام کەس پێی نەزانیوە و کەسیش ناوێرێت باسی ئەو کێشەیە بکات.

ئەو ڕێژە گەنمەشامییە، تا ڕادەیەک پیسە کە ٢٠٠ میلیارد تمەن پارە بۆ لەنێوبردنی پێویسته.

هاوکات ٢ ساڵ پێویستە کە ئەو ڕێژە گەنمەشامییە بەگشتی لەنێو ببردرێت.

هەروەها ٧ هەزار کامیۆن پێویستە کە ئەو گەنمەشامییە پیسە فڕێ بدات.

سێ مانگ بەسەر هاوردەکردنی ئەو گەنمەشامییە تێدەپەڕێت، بەڵام ئەم کێشەیە ئاشکرا نەکراوە.

ئەو گەنمەشامییە لە لایەن ٩ شیرکەتی دەوڵەتی و خسووسییەوە هاوردە کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەیکە دەستی یەکێک لە ئاقازادەکانی سەر بە ڕێژیمی تێدایە، کەس ناوێرێت باسی لێوە بکات.