ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردان، دایە حاجیە "زەینەب پیروزی" هاوسەری شەهید "محەممەدئەمین مەعرووفی" خەڵکی شاری بانە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە "زەینەب پیروزی" دایکی پێنج کوڕ و چوار کچ بووە و پاش شەهیدبوونی هاوسەرەکەی، منداڵەکانی پێگەیاند و پەروەردەیانی کرد.
شەهید "محەممەد ئەمین مەعرووفی"، ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٥٩ لە شەڕێکی نابەرابەر لەگەڵ هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە جادەی بانە- بۆیەن، شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
شەهید "محەممەدئەمین مەعرووفی" لە کاتی شەهیدبوونی پلەی تەشکیلاتیی سەرلکی هەبوو.
دایە "زەینەب پیروزی" هەتا دواساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "زەینەب" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێت.