ڕۆژی هەینی ٩ی خەزەڵوەر دایە "گوڵەباخ تاب" هاوسەری شەهید "محەممەد تاب" شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە مەریوان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە "گوڵەباخ" کچی "فەتاح خانی ولەژێر"، ژنێکی ڕووسوور، نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆست بوو.
ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە و وەک هاوسەرێکی دەروەست و دڵسۆز شانازیی بەوەوە دەکرد کە هاوسەری شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بووە.
دایە "گوڵەباخ" کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەی مەریوان بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "گوڵەباخ" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.